سەردێر

ئەیوب عەلی بە گۆرانییەکی شادەوە گەڕایەوە

هونەرمەند ئەیبو عەلی بە بەرهەمێکی نوێیوە کە گۆرانییەکی شادە بەناوی (ڕەنگ) گەڕایەوە نێو کاری هونەری ئەمەش پاش ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە بەرهەمی نوێی نییە.
بەرهەمەکەی ئەیوب عەلی لە تێكست و ئاوازی خۆیەتی، لە سێ شوێنی جیاواز كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە، لە دەرهێنانی كاوە موحسینە و یەكێكە لە بەرهەمەكانی ناو ئەلبومی “پەیكەر”، بڕیارە لە ئەمساڵدا لەگەڵ باشبونی بارودۆخی كوردستان بڵاویبكاتەوە.
ئەیوب عەلی، یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی هەرێمی كوردستان، ساڵی 1973 لە سلێمانی لە دایکبوە، ده‌رچوى كۆلێژى ئه‌ندازیارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه‌، نزیکەی 26 ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات، لەو بوارەدا چەندین ئەلبومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.