سەردێر

حەوت خاڵ کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت کەسایەتی منداڵ بونیاد بنێت

كەسایەتی مرۆڤ لەسەرەتای ژیانی منداڵی دیاری دەكرێت و دەوروبەر و پەروەردە ڕۆڵی زۆر گرنگ دەبینێت لە بنیاتنانی كەسایەتی منداڵدا، ئەم حەوت خاڵە کەسایەتی بەهێزی منداڵ بنیات دەنێ:
1. ناوەندێكی خێزانی ئارام: گرفتی خێزانی كار لە كەسایەتی و دەروونی منداڵ دەكات و گەورەترین هۆكاری پەشۆكانی دەروونی منداڵە، لەبەرامبەردا خێزانی ئارام و بێ كێشە بڕواو دڵنیایی لە دەروونی منداڵدا دروست دەكات و كەسایەتی دوا ڕۆژی بەرە و پێش دەبات.
2. شێوازی گفتوگۆ ( حوار) بەكاربێنە: شێوازی گفتوگۆ باشترین ڕێگای هەڵسوكەوت كردنە لەگەڵ منداڵ بەهۆی ئەم شێوازەوە منداڵ هەست دەكات كەسێكی هۆشیارە و ئەمەش كەسایەتیەكی هۆشیار و هاوسەنگی دوا ڕۆژی لێ بەرهەم دێت.
3. یارمەتی فێربوونی بدە: زانست كەسایەتی رۆشنبیر و شارەزا بنیات دەنێ یارمەتی منداڵەکەت بدە لە فێر كردن و شتە قورسەكانی بەشێوەیەكی ئاسان پێ بڵێ، هاوار و دەنگە دەنگی لەگەل مەكە چونكە وا دەكات منداڵ بێزی لە زانست بێتەوە
4. برەو بە ( بەهرە)ی بدە:
هانی منداڵەكەت بدە بەهرەی بە تایبەت بە خۆی هەبێت بۆنمونە ئەگەر حەزی لە وێنەیە هانی بدە زیاتر فێربێت و بەهەمان شێوە.
5. هانی بدە بخوێنێتەوە : خوێندنەوەی منداڵ توانای داهێنان لای منداڵ زیاد دەكات و گەشەی پێدەدات، بیر و هزری فراوان دەكات و زانیاریەكانی فراوان دەكات ئەمەش كەسایەتی بەهێز بنیات دەنێ.
6. پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەهێزبكە: دەكرێ منداڵ ببرێ بۆ باخچە و لەگەڵ منداڵانی تر تێكەڵ ببێ ئەگەر بینیت منداڵەكەت حەزی لە تەنهاییە بینێرە باخچەی ساوایان.
7. باوەڕبەخۆ بوونی منداڵەكەت زیاد بكە: بۆ ئەوەی منداڵ خاوەن كەسایەتیەكی تەواو بەهێزبێت دەبێ باوەڕی بەخۆی هەبێ، ئەمەش بەوە دەبێت ئازاد بكرێ لە دەربڕینی بۆچونەكانی، داوای بۆچونی منداڵەكەت بكە دەربارەی هەندێ شت، لەبەردەم خەڵك هەندێ جار ستایشی بكە، هەندێ ئەركی پێ بسپێرە وەك ڕێكخستنی ژورەكەی، هاوكاری كردنی خوشك و براكانی .

د.محمدحسن
پسپۆڕ(دکتۆرا)لەنەخۆشیەکان وگەشەی منداڵان.