سەردێر

شاجوانی پێشووی کوردستان پاش ٢٨ ساڵ جلی بووکێنی دایکی لەبەردەکات

شێنێ عەزیز شاجوانی پێشووی کوردستان پاش ٢٨ ساڵ جلی بووکێنی دایکی لەبەردەکات.
شێنێ پاش ئەوەی لە نەورۆزدا بەو جلوبەرگانەوە دەرکەوت و ئاماژەی بەوەدا کە کراسی بوکێنی داکی لەبەرکردووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت زۆرێک بڕوایان پێنەکردووە.


هەر بۆیە شێنێ وێنەی بوکێنی دایکی بلاوکردەوە و وتوشیەتی”ئەوەش وێنەیەکی داکم و بابم لە ساڵی ١٩٩٣، بەس لە رقی ھەندێک کەس کە وا دەزانن کراسێک ئەوە دەھێنێت درۆی بۆ بکەی”


شێنێ عەزیز ئاکۆ لە ساڵی 1993 لەدایک بوە، لە ساڵی 2012 کاتێک بۆ یەکەمین جار مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان لە کوردستان ئەنجام درا “شێنێ” توانی ببێت بە خاوەنی نازناوەکە.