سەردێر

چەند کارێکی هەڵە کە وادەکات بەردەوام بە مۆبایل کڕینەوە بیت!

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکی هەڵەیە کە وادەکات بەردەوام بە مۆبایل کڕینەوە بیت و زوو زوو مۆبایلەکەت تێکبچێت و بشکێت:

– دابەزاندنی پرۆگرام لەسەرچاوەی باوەڕپێنەکراو کە وادەکات مۆبایلەکەتان ڤایرۆس لێی بدات

– دانانی مۆبایل لەناو جانتادا بەبێ کەڤەر کە دەڕوشێت و زوو دەشکێت

– ئەبدەیت نەکردنەوەی سۆفتوێری مۆبایلەکەت، ئەمەش وادەکات زوو پرۆگرامەکانی تێک بچێت

– دانانی مۆبایلەکەت لە شوێنی گەرم یاخود زۆر  سارددا

– دانانی مۆبایلەکەت لە گیرفانی پشتەوە کە ئەوەش هۆکارێکی بەربڵاوە بۆ شکان چونکە بیرتەچێت و لەسەری دادەنیشیت