سەردێر

بۆچی کڕینی شت لەسەر مۆدێل چیدیکە مۆدی نەماوە وکچان دەبنە نۆرمکۆر؟

بەپێی ئامار و توێژینەوە نوێکان، کڕینی شتەکان لەسەر مۆدێل چیدیکە مۆدی نەماوە و خەڵک لێی دەتەکێتەوە و ئەوەش بە ئاشکرا لە داتای کۆمپانیاکاندا بەدیار دەکەوێت، ئەمەی خواریشەوە گرنگترین هۆکارەکانە بۆ ئەوە:

خەڵک بێزار بووە لە کڕین

کێبڕکێی کۆمپانیاکان لەسەر خستنە بازاڕی مۆدێلی نوێ و تازە وایکردووە کە خەڵک چیدیکە فریایان نەکەوێت و بێزاربێت لە کڕینیان، هەر بۆیە لە پاش ساڵی ٢٠١٨ وە کڕینی مۆدێلە نوێکانی مۆبایل لە جیهاندا زۆر بە ڕوونی دابەزی و بەپێی توێژینەوەکانیش هەر خراپتر دەبێت، ئەم دۆخە بۆ بازاڕی ئۆتۆمبێلیش هەر بەو جۆرە بووە.

متمانە بە ڕیکلام نەماوە

ڕیکلامەکان بەجۆرێک لە ڕاستی دوورکەوتونەتەوە کە متمانەی خەڵک پێیان گەیشتۆتە نزمترین ئاست، جگە لەوەی بە گشتی کەسێکی ئاسایی لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٤ هەزار ڕیکلامی جۆراوجۆر دەبینێت، کە ئەمەش وایکردووە زیاتر بازاڕی ڕیکلام متانەی خۆی لەدەستبدات.

 

مۆدێلی جلوبەرگ

بەهەمان شێوەی بوارەکانی دیکەی ژیان، ئێستا خەڵک کەمتر بەدوای مۆدێلە بەردەوامەکانی جلوبەرگەوەیە، هەر بۆیە دەستەواژی (کچی نۆرمکۆر) هاتۆتە کایەوە کە مەبەست لێی ئەو کچانەیە کە گوێ بە مۆدە نادەن و جلوبەرگی کاشوەڵ و ئاسایی لەبەردەکەن، ئەم جۆرە کچانەش ئێستا خەریکە گرەوەکە دەبەنەوە و دەبنە زۆرینە.

 

هاوبەشی پێکردن

بەپێی توێژینەوەکان ئێستا خەڵک هۆشیارترە لە کڕیندا و بڕیاری ژیرانە دەدات و کەمتر دەکەوێتە ژێر کاریگەریەوە، جگە لەوەی بۆ بەکارهێنانی شتەکان هاوبەشیکردن ڕەواجی پەیدا کردووە، بۆ نموونە لەجیاتی پارەی زۆر بدەن بە هۆتێل ماڵپەڕەکانی وەک  Airbnb و Couchsurfing  بەکاردەهێنن.

 

ژیانی سادە

ئێستا تەنانەت لەنێو سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکانیشدا بانگەشە بۆ ژیانی سادە دەکرێت و بە گرنگیەوە تەماشا دەکرێت نەک ئەوەی عەیبەیەک بێت.