سەردێر

پێویستە چی بکەین کاتێک منداڵەکەمان لەکاتی گەشتدا نەوت دەخواتەوە؟

بۆ ئەوەی گەشتەكانمان‌و خۆشیەكانمان لێ تێكنەچێت‌و لێمان نەبن بە كاتێكی ناخۆش، بۆ ئەوەی تەندروستی منداڵەكانمان هەمیشە لەبەرچاوبگرین لەكاتی گەشت‌و سەیران، پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵانە بین بۆ ئەوەی منداڵەكانمان لە ژەهراوی بوون بە نەوت بپارێزین.

هەوڵ ئەدەین لەم بابەتە زانیاری پێویستان بدەینێ كە چۆن منداڵەكانمان بەدووربگرین لە ژەهراوی بوون بە نەوت.
– پێویستە ئەو خەڵووزە بەكاربهێنین كە بەئاسانی گڕئەگرێت‌و پێویستی بە نەوت نیە، چونكە خۆی ماددەیەكی تێكەڵ كراوە بە ئاسانی گڕ ئەگرێت.
– بەهیچ شێوەیەك نەوت نابێت بكرێتە دەبەی ئاو.
– پێویستە دەبەیەك بەكاربهێنین كە ناتوانرێت منداڵ سەرەكەی بكاتەوە.
– پێویستە ئەو دەبەیە لەناو زەرفێكی ڕەش هەڵبگیرێت‌و بە ئاسانی منداڵەكە دەستی پێ نەگات.
ئەگەر منداڵەكە خوا نەكات ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بكەین؟
– یەكسەر منداڵەكە لە سەرچاوەی نەوتەكە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێك كە هەوایەكی پاك هەڵبمژێت.
– یەكسەر جلوبەرگی منداڵەكە دابكەنەو ئەو شوێنەی نەوتی بەركەوتووە ئەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.
– بەهیچ شێوەیەك هەوڵ مەدە منداڵەكەت بڕشێنیتەوە، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ‌و سەری بۆ خوارەوە بێت.
– منداڵەكەت یەكسەر ببە بۆ نەخۆشخانە.

ئامادەکردنی:
د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان‌و گەشەی منداڵان