سەردێر

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی زۆر بە خێرایی سەرگێژخواردن بوەستێنیت

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی زۆر بە خێرایی سەرگێژخواردن بوەستێنیت:

 

سەرەتا پێویستە بزانیت کام گوێچکەیەت هۆکارە بۆ سەرگێژخواردنەکە:

-لەسەر جێگەکەت ڕابکشێ و با سەرت لە سەرەوەی جێگاکە بێت.

-سەرت بەلای ڕاستدا ببە و ماوەیەک بوەستە دواتر بە خێرایی سەرت ڕێک بکەرەوە و سەرنج بدە بزانە هەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت.

-هەمان کار بۆ لای چەپیش ئەنجام بدە، بەو جۆرە بۆت دەردەکەوێت گوێچکەی ڕاست هۆکارە یاخود گوێچکەی چەپت.

 

 

چۆن چارەسەری دەکەیت:

 

ڕێگای یەکەم

-لەسەر سوچی جێگاکەت دابنیشە.

-سەرت بە پلەی ٤٥ بەلای ئەو گوێچکەیەتدا بەرە کە باشە و کێشەی نییە.

-دواتر بە خێرایی سەرت بنوشتێنەرەوە بەو لایەدا کە گوێچکەت تێک چووە و با سەرت بیدات لە جێگاکە و چەند خولەکێک بەم جۆرە بمێنەرەوە.

-دواتر  بە خێرایی بچۆرە سەر لایەکەی دیکە و با پشتە سەرت لە سەر جێگەکە بێت و چەند خولەکێک بەو جۆرە بمێنەرەوە.

 

 

ڕێگای دووەم

-لەسەر مێزێک دابنیشە بەجۆرێک کە قاچەکانت هەڵواسرابێت.

-بەلای گوێچکە باشەکەدا بکەوە با سەرت لەسەر مێزەکە بێت و بۆستە تا سەرگێژخواردنەکەت دەوەستێت.

-پاشان سەرت بسوڕێنە بە جۆرێک لە لوتت لە مێزەکە بێت و گوێچکەکانت ڕێکی یەکدی بن و ١ خولەک بەو جۆرە بمێنەرەوە دواتر دابنیشە.