سەردێر

کۆمەڵێک شتی ناوازە کە دەیسەلمێنێت کەنەدا وڵاتێکی تەواو جیاوازە!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی ناوازەیە کە دەیسەلمێنێت کەنەدا وڵاتێکی تەواو جیاوازە:

 

-بە وڵاتی دەریاچەکان ناسراوە و ٦٠٪ی دەریاچەی جیهان لەو وڵاتەدایە

-تاکە وڵاتە لە جیهان کە زندانی تایبەتی بۆ ورچ هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کاتێک دێنە شارەکان بۆ خواردن ڕێگریان لێدەکرێت و بۆماوەی ٣٠ ڕۆژ دەبرێنە شوێنی تایبەت و دواتر دەبرێنەوە شوێنی خۆیان

-بابانۆئێل لە هاوڵاتی کەنەدایە و مافی ڕەگەزنامەی کەنەدی پێدراوە و ماڵی تایبەتی بۆ درووستکراوە، جگە لەوەی بە فەرمی دەتوانێت لە هەر شوێنێکی کەنەدا بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بە عەرەبانە تایبەتەکەیەوە بفڕێت.

-بەهۆی بوونی زۆری ورچی پاندا، پلێتی ئۆتۆمبێل لەسەر شێوەی ورچ درووستکردووە

-کۆینی ١ ملیۆن دۆلاری کەنەدی کە سەرجەمی لە ئاڵتوون درووستکراوە و بەهاکەی ١ ملیۆن دۆلارە

-خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ داری ئەلپ هەیە و چپسەکانیشیان لەشێوەی گەڵاکەی درووستکردۆتەوە

-شیر لە عەلاگەدا دەفرۆشن

-کەنەدیەکان گەلێکی خوێندەوارن و ٥٦٪ی وڵاتەکە لەپاش ئامادەی بڕوانامەیەکی دیکەیان هەیە

-لە زۆر شوێن بەهۆی بەفری زۆرەوە پێویستیان بە بەفرگر نییە

-کەنەدیەکان گەلێکی بەڕێزن و زۆر وشەی داوایلێبووردن بەکاردەهێنن تەنانەت گەر هەڵەی ئەوانیش نەبێت