سەردێر

چۆن بەرزی فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکەیت؟

یەکەم و گرنگترین و سەرەکیترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی بەرزی فشاری خوێن بریتییە لە دیاریکردنی ھۆکارەکە.
بێ گرتنە بەری ئەم ڕێگایە، ھیچ گۆرانکاری و دەرمانێک بە سەرکەوتوو دانانرێت لە کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێندا .
بۆ نموونە ، نەخۆشی غودە، گورچیلەکان، نەخۆشییەکانی دڵ….ھتد لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا هۆکارێکی دیاریکراو نادۆزرێتەوە و ئیدی پەنا دەبرێت بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.
دووەم/ گۆڕانکاری لە ژیانی ڕۆژانە ، لە ڕووی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١-واز ھێنان لە جگەرە کێشان
ھەروەک ئاشکرایە کە جگەرە کێشان نەک تەنھا بەرزی فشاری خوێن ، بەڵکو دەبێتە ھۆی چەندان کێشەی تەندروستی درێژخایەن، بۆیە بە وازھێنان لە جگەرە کێشان، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانت کەم دەبێتەوە.
٢-چاڵاک بوون لە ڕووی جەستەییەوە
دەکرێ بەشێوەیەکی ڕێک ٢-٣ کاتژمێر وەرزش بکەیت لە ھەفتەیەک دا، بە شێوەیەکی یەکسان لە ڕۆژەکاندا.
٣-خواردنی تەندروست
ئەمەش لە ڕێگای کەمکردنەوەی خواردنی دەوڵەمەند بە چەوری زیادە و نەتواوە و خوێ، وە زیاتر خواردنی سەوزە و میوە و ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ماددەی بەسوود و چەوری نا-زیان بەخش
٤- بەکارھێنانی دەرمانەکانت لە کاتی خۆی،
ڕێک بەو جۆرەی کە پزیشکی پسپۆری خۆت بۆی داناوی
دەبێ ئەوەش لەیاد نەکەین کە پێوانەی فشاری خوێن ناو ناوە دەبێ بکردرێ، بۆ دڵنیا بوون لە کارکردن و کاریگەری دەرمانەکان، ھەروەھا بۆ چاودێریکردنی فشاری خوێن.
سێیەم / لەڕێگای کۆمەڵە دەرمانێک کە بەکاردێن بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و دابەزاندنی فشاری خوێن، دوای سوودمەند نەبوونی نەخۆش بە پەیڕەو کردنی خاڵی یەکەم و دووەم، کە ئەموش پێویستە لەلایان پزیشکی پسپۆرەوە دانبرێ بە پێی باری تەندرووستی نەخۆشەکە.
چوارەم/ لە ڕێگای پرۆسەی متکردنی دەماری سیمپەساویی گورچیلە:
ئەم پرۆسەیە بۆ ئەو نەخۆشانە ئەنجام دەدرێ کە بە ھیچ یەک لە ڕێگاکانی تری فشاری خوێن کۆنترۆڵ نەکرا .
—————————
دکتۆرە بەنان قاسم ڕەسوول
پزیشکی پلەبەند
سەرچاوە: مێدیار