سەردێر

نەبەز عەبدوڵا عەشق و مەی، بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەند نەبەز عەبدوڵا، نوێترین بەرهەمی خۆی  بە ناوی (عوشق و مەی) بڵاوکردەوە.

نەبەز عەبدوڵا بۆ بەشی خێزانی تۆڕی میدیای خەڵک وتی؛ گۆرانی (عەشق و مەی) دەکەمە چەپکەگوڵێک و بۆ نەورۆزی ئەمساڵ پێشکەش بە گوێگرانی خۆشەویستی گۆرانی کوردی دەکەم.

گۆرانی ( عەشق و مەی) تێکست و ئاوازی  هونەرمەند خۆیەتی و دابەشکردنی موزیک لەلایەن موزیسیانی بەتوانا مامۆستا ئالان عارف بۆ کراوە.

نەبەز عەبدوڵا خەڵکی شاری سلێمانییە و لەئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، خاوەنی کۆمەڵێک گۆرانی و بەرنامەی تەلەفیزیۆنی یە.

ئێرە کلیک بکە بۆ بینینی بەرهەمەکە