سزای له سێداره‌دان له كۆریای باكور یه‌كێكه له ئه‌و سزایانه‌ی كه له زۆربواردا و به شێوازی جۆراوجۆر جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێك كاری ئاسایین كه له كۆریای باكور سزای له سێداره‌دانی هه‌یه:
-بانگه‌شه‌كردن بۆ كه‌ره‌سته‌ی بیانی و ڕۆژئاوایی، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ڕۆژئاوای سزاكه‌ی له سێداره‌دانه.
-له كۆریای باكور ئاینێكی تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه باوكی كیم جۆن ئون دایناوه‌و هه‌موان ده‌بێت په‌یڕه‌وی لێبكه‌ن، هه‌موو ئاینێكی دیكه قه‌ده‌غه‌یه‌و بانگه‌شه‌كردن بۆی سزاكه‌ی له سێداره‌دانه به ئاینی مه‌سیحی و ئیسلامیشه‌وه، له كۆریای باكور ته‌نها یه‌ك مزگه‌وت هه‌یه ئه‌ویش له نێو كونسوڵخانه‌ی ئێراندایه، له ساڵی 2013 به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئینجیل له ماڵه‌كانیاندا 80 كه‌س له‌و وڵاته له سێداره دران.
-ڕێزگرتن و نوشتانه‌وه بۆ په‌یكه‌ری سه‌رۆك به‌هه‌ڵبژارده‌ی خۆت نیه، گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌یت سزاكه‌ت له سێداره دانه.
-هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كۆریای باكور به‌بێ بونی مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌وڵی چونه‌ده‌ره‌وه بدات بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆریا سزاكه‌ی له سێداره‌دانه،
-ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان سزای له سێداره‌دانی هه‌یه.
-به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه، ئه‌نته‌رنێت ته‌نها له چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌تی حكومی ده‌سته‌به‌ره.
-په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ده‌بێته هۆی له سێداره‌دانت.
-به‌رێوه‌بردنی خراپ و گه‌نده‌ڵی له كارگه پیشه‌سازیه‌كان و كشتوكاڵیه‌كان سزاكه‌ی له سێداره‌دانه.
-بازرگایكردن به مادده كحولیه‌كان سزای له سێداره‌دانی هه‌یه، هاوڵاتیانی كۆری ته‌نها له هه‌ندێك بۆنه‌ی تایبه‌تدا رێگه‌ی خواردنه‌وه‌یی كحولیان پێده‌درێت.
-خه‌وتن له كاتی كۆبونه‌وه یاخود قسه‌كردنی سه‌رۆكدا سزای له سێداره‌دانه.
-گوێگرتن له مویزكی بیانی سزاكه‌ی له سێداره‌دانه.