ڕەنگە هەمووان سەرنجی ئەوەیان دابێت کە منداڵی ئێستا لە چاو جاراندا زۆر گەورەتر دەردەکەون و زووتر گەشە دەکەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری زانستییە بۆ ئەو دۆخە:
تاودان چییە؟
تاودان (بە ئینگلیزی: Acceleration) واتە ئاڵوگۆڕ لە خێراییدا بە پێی کات، وێنەکەی سەرەوە جیاوازی جەستەی ئەکتەری ناوداری جاران مارلین مۆرۆ و ئەکتەری ئێستا جێنیفەر لورانسە و ئەمەی خواروە گرنگترین گۆڕانکاریەکانە:
مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە لە باڵاو پێگەیشتنی سێکسی و تەمەنی وەستانی گەشەکردنی جەستەتدا بە بەراورد لەگەڵ ١٥٠ ساڵ لەمەوبەر جیاوازن و زووتر گەورە دەبن.
-بەهۆی کاریگەری خۆراک و دەرمان و گۆڕانکاریەکانی ژیانەوە مرۆڤی ئەمسەردەمە درەنگتر نیشانەی پیریان لێدیار دەکەوێت، ئەمەش بەهۆی بوونی گەرمی زیاتر لەماڵ و دەرمانە پزیشکیەکان.
-توێژینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە کە مرۆڤی ئێستا بەبەراورد لەگەڵ جاران زۆر زیاتر خواردن دەخوات، بۆنموونە گۆشت زۆر زیاتر دەخۆن لە جاران.
کێشەی زوو گەورەبوون:
توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە زوو گەورەبوون کێشەی ئەوەی درووستکردووە کە کەسەکان بە جەستە و شێوە گەورەن، بەڵام بە عەقڵ هێشتا منداڵن و نازانن چۆن بەباشی مامەڵە لەگەڵ هەست و ڕەفتارەکانیاندا بکەن.