سەردێر

شاناز بۆ نەورۆز گۆڤەند و هەڵپەڕکێی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ، شاناز زاهیر گۆرانییەكی شادی بۆ نەورۆز بەناوی (گۆڤەند و هەڵپەڕکێ)ی بەرهەمهێنا و كلیپەكەی بڵاوكردەوە.

شاناز زاهیر لەبارەی بەرهەمەکەیەوە رایگەیاندووە کە “ گۆرانی و میوزیک ڤیدیۆی گۆڤەند و هەڵپەرکێ، بەبۆنەی چەژنی نەورۆزەوە پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویست دەکەین، کە بە سێ زاراوەی جیاواز وتراوە”.
‎تێکستی بادینی بەرهەمەکە ئەدیب چەلکی نوسیویەتی و هەورامیەکەی شیعری شاعیری سەیدییە و بەشی سۆرانیەکەی لەلایەن مازیار فایەق نوسراوە”

‎ئاوازو دابەشکردنێکی ناوازەی لەلایەن ئاریۆس حەمە سەعید ئیبرام وە بۆ کراوە، کاری دەرهێنان و کلیپی لەلایەن شایەن بۆ کراوە.