سەردێر

چەند نەخۆشیەکی دەروونی کە زۆرێکمان ددانیشی پێدا نانێین!

ئەمەی خوارەوە چەند نەخۆشیەکی دەروونیە کە زۆرجار توشمان دەبێت و  زۆرێکمان ددانیشی پێدا نانێین و لە کار و بارەکانمان دوامان دەخات:

 

– گوێپێنەدان

ئەو کەسانەن کە نایانەوێت گوێ بەشتەکان بدەن و زیاتر پشوودانیان دەوێت، پارەش لە شتی بێسوودا خەرج دەکەن!

 

– شەرمنی و فەقیری

بەهۆی ئەوەی زۆر شەرمن و فەقیرن داوای مافی خۆیان ناکەن و زۆرجار ستەمیان لێدەکرێت.

 

– سەرزەنشتی خود

ئەم جۆرە کەسانە متمانەیان بەخۆیان نییە و هەمووکات قسە بەخۆیان دەڵێن و سەرزەنشتی خۆیان دەکەن  و پێیان وایە ئەوان هیچیان لەباردا نییە.

 

– پشتگوێخستن و دواخستن

هەمیشە کارەکانیان دوادەخەن و وادەکات بەرهەمیشیان خراپ و بێکەڵک بێت و خەڵک لێیان دووربکەوێتەوە!

 

– کامڵبوون

دەیانەوێت هەموو شتەکان بەڕێکی بڕوات و بچوکترین هەڵەی تیدا نەبیت و گەر کەموکورتیەکی بچوک هەبیت دونیایان لێدێتەوە یەک و کاریان بۆ ناکرێت.