سەردێر

چەند بنەمایەکی گرنگی ستایل کە لەپاش ٥٠ ساڵی گرنگە ڕەچاوی بکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی گرنگی ستایلە کە لەپاش لە پاش ٥٠ ساڵی گرنگە ڕەچاوی بکەیت:

 

-هه‌وڵبده‌ ستایلی جله‌كانت له‌ گه‌ڵ مۆده‌ی رۆژ گونجاو بێت و شتی كۆن و مۆدێلی به‌سه‌رچوو له‌به‌ر مه‌كه‌، به‌ڵام به‌شه‌رتێك له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نتا گونجاو بێت، چونكه‌ هه‌ر ته‌مه‌نێك مۆدێلی خۆی هه‌یه‌.

-گرنگی به‌سستمی خواردن و وه‌رزشكردن بده‌، چونكه‌ له‌ش و لاری رێك بناغه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ شیكپۆشی.

-دوربكه‌ره‌وه‌ له‌ له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ته‌سك و ڕوت، چونكه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێستت چرچ ده‌بێت و ده‌رخستنی جوان نیه‌.

-بۆ پێڵاوه‌كان هه‌وڵبده‌ ته‌ندروست و ساده‌بێت و رۆشتن پێوه‌ی ئاسان بێت تا كێشه‌ت بۆ دروستنه‌كات، ده‌شتوانیت بۆ بۆنه‌ی تایبه‌ت پێڵاوی پاشنه‌ به‌رز له‌پێ بكه‌یت.

-جلوبه‌رگری ره‌نگ كاڵ و كراوه‌ هه‌ڵبژێره‌و له‌ ڕه‌نگی تۆخ دوربكه‌ره‌وه‌، دڵنیاشبه‌ له‌وه‌ی كه‌ ته‌مه‌ن رێگر نییه‌ له‌ شیكپۆشی و رێكپۆشی و متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت.