سەردێر

5 ڕووداوی مێژووی کە وایکرد مەککەی پیرۆز دابخرێت

بەدرێژایی مێژوو تا ئێستا ٥ جار بەناچاری کەعبە پیرۆز  لە شاری مەککە بەڕووی مسوڵماناندا داخراوە، ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو ڕووداوە مێژوویانەیە کە وایکردووە دەرگای ئەم شوێنە پیرۆزە دابخرێت:

 

-ڕووداوی یەکەم لە ساڵی  ٥٧٠ی  زاینینی.

ئەبرەهەی حەبەشی لەساڵی ( ٥٧٠) زاینی لەشاری سەنعای پایتەختی یەمەن لەشکرێکی گەورەی ( 60 ) هەزار کەسی چەند فیلێکی هێنا بۆسەر شاری مەکە بۆ ڕووخاندنی کەعبە، بەڵام پەروەردگار ئەم لەشکرەی لەناو برد و کەعبەی پاراست،  بەم ساڵە دەوترێ ساڵی فیل، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز دا لەسورەتی فیل دا باسی ئەم ڕووداوە دەکات.

 

 

-ڕووداوی دووەم لە ساڵی ٦٩٣ – ٦٩٤  (٧٣ی هیجری)

لە سەردەمی دەسەڵاتی عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان لە دەوڵەتی ئەمەوی، شۆڕشێک لەسەر دەستی (عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر) ڕوویدا لە شاری مەککە دژی دەسەڵاتی ئەمەویەکان، هەر بۆیە خەلیفەی ئەمەوەیکان فەرمانی کرد بە (حەجاج یوسف سەقەفی) کە شۆڕشەکە دابمرکێنیتەوە، بۆیە ئەویش هێزێکی زۆری کۆکردەوە و بە مەنجەنیق هێرشی کردە سەر مەککە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری لێیدا و بەشێکی کەعبە ڕوخا.

 

 

-ڕووداوی سێیەم 929 ی زاینی (٣١٧)ی هیجری

دەوڵەتی قەرامیتە، کە دەوڵەتێکی شیعە بوون و لە فاتمیەکان جیاببونەوە و پایتەختەکەیان (بەحرەین) بوو، لە کاتی حەجدا هێزیان کۆکردەوە و هێرشیانبرد بۆسەر شاری مەککە و کەعبەی پیرۆز، بەهۆی ئەوەوە زیاتر لە دە هەزار کەس لە دانیشتوانی مەککە و حاجیان کوژران و کوشت و بڕێکی زۆریان ئەنجامدا، دەرگای کەعبەیان شکاند و  بەردە ڕەشەکەی ناویان بردەوە بۆ پایتەختەکەی خۆیان لە بەحرەین و بۆماوەی ٢٢ ساڵ لایان مایەوە و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ مەکە.

 

-ڕووداوی چوارەم لە ساڵی ١٩٧٩ی زاینی

پیاوێک بەناوی  (جهیمان العتیبی)  کە بەنگەشەی ئەوەی دەکرد ئیمامی مەهدییە لەگەڵ ژمارەیەک لە شوێنکەوتوانیدا لە ڕێگەی تابوتەوە چەکیان بردە ناو حەرەمی مەککەوە و ژمارەیەک خەڵکیشیان بە بارمتە گرت. لە پاش ٣ ڕۆژ شەڕ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودیە، زۆرێکیان کوژران و ژمارەیەکیشیان بەدیلگیران کە دواتر ئەوانیش لەسێدارە دران.

 

-ڕووداوی پێنجەم لە ساڵی ٢٠٢٠ ی زاینی

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و گەشتنی ڤایرۆسەکە بۆ وڵاتی سعوودیە، حکومەتی سعودییە بۆ پاککردنەوەی حەرەمی مەککە و ڕێگری لە زیاتر لە بڵاوبوونەوەی، بەناچاری حەرەمی مەککەیان بەڕووی هاوڵاتیان و عەمرەکاراندا داخست.