سەردێر

شەش جۆری دایک کە کاریگەری گەورەی لەسەر کەسایەتی کچان هەیە

پەیوەندی کچ و دایک کاریگەری گەورەی لەسەر کەسایەتی کچان هەیە، ئەمەی خوارەوە چەند جۆرێکی جیاوازی ئەو پەیوەندییەیە لەگەڵ شێوازی کاریگەریەکەی لەسەر کەسایەتی کچەکە:

وەک خوشک

لەم پەیوەندیەدا کچ و دایک وەک دوو خوشک هەڵسووکەوت دەکەن و زۆرجار کێبڕکێی یەکتریش دەکەن، ئەو کچانەی لەم جۆرە دایکەیان هەیە بەگشتی هەستی بەرپرسیارێتی تێیاندا بەرزە و دەبنە کەسانی سەرکردە، بەڵام لەهەمان کاتدا هەستەکەن کە وەک پێویست هەستی خۆشەویستیان پێنەدراوە.

 

هاوڕێی نزیک

لەم جۆرەدا دایک بەهەمان شێوەی هاوڕێیەکی نزیک مامەڵە لەگەڵ کچەکەی دەکات و ئاگاداری هەموو شتێکی یەکدین، کچانی خاوەنی ئەم جۆرە دایکە چاونەترسن و ئامادەی ئاڵنگارین، بەتایبەت کە کێشەی ئەوەشیان نییە هەست بە خۆشەویستی دایکیان نەکەن.

 

دوو کەسی نەناسراو

لەم جۆرەدا دایک بەلای کچەوە وەک کەسێکی نەناسراو وایە کە لەماڵێکدا بەیەکەوە دەژین، چونکە هیچ هاوبەشیەکی پەیوەندیان بەیەکەوە نییە، کچانی خاوەن ئەم جۆرە دایکە زۆرجار خەمبار و بێزار لەژیان دەردەکەون، متمانەشیان بەخۆیان کەمە، بەڵام کەسانی تەواو سەربەخۆن و لەسەر ئەوە راهاتوون تەنها پشت بەخۆیان ببەستن.

 

دایکی ئیهمال

ئەم جۆرە دایکانە سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی کچەکانیان نابین، کچانی خاوەن ئەم جۆرە دایکە متمانەیان بەخۆیان نییە و هەستیان کەمە، پێویستیشیان زۆرە بە خۆشەویستی و سەلماندنی تواناکانیان.

 

دایکی هاندەر

ئەم جۆرە دایکە بەردەوام دەیەوێت لەپشت کچەکەیەوە بێت و سەرکەوتووی بکات، ئەم جۆرە دایکانە دەیانەوێت لە هەموو شتەکانی کچەکەیاندا هەبن، کچانی خاوەن ئەم جۆرە دایکە متمانەیان بەخۆیان نییە و بەردەوام پشت بە کەسانی دیکە دەبەستن.

 

خاوەن دەسەڵات

ئەو جۆرە دایکانەی کە وەک خاوەن دەسەڵاتێک لەگەڵ کچەکانیاندا مامەڵە دەکەن و هەندێکجار توندیشن لەگەڵیاندا و زۆرجار هەموو بڕیارەکانیش بۆ کچەکانیان دەدەن، کچانی خاوەن ئەم جۆرە دایکە بەردەوام ڕەخنەیان لە خۆیان هەیە و هەستی متمانەبەخۆبوون تێیاندا کەمە، بەڵام زۆرکات هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و سەرکەوتوو دەبن لە ئامانجەکانیان.