سەردێر

بۆ پاراستنی پێستت لە ماندویەتی، ئەم جۆرە قوڕەی لێبدە!

به‌هۆی به‌كارهێنانی ماكیاج و كه‌ره‌سته‌ی كیمیای جۆراوجۆره‌وه‌ ڕوخسارمان زۆر ماندوو ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ پێستت پێویستی به‌ گرنگیپێدان هه‌یه‌و بۆ نوێكردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی پێسته‌كه‌ش قوری بوركانی باشترینه‌.

قوری بوركانی كه‌ به‌ Mitti Multani ناوده‌برێت یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری و كرێمه‌كانی تایبه‌ت به‌ روخسار به‌كاردێت و ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆش سودی لێوه‌ربگریت.

ئه‌م جۆره‌ قوره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كلۆریدی مه‌گنیسیۆم كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ ناوبردنی مادده‌ مردووه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی پێسته‌كه‌.