سەردێر

خانمە هونەرمەند فرمێسک بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەند فرمێسک نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (کوردستان) بڵاودەکاتەوە.
ئەم بەرهەمەی فرمێسک لە تێکستی عەبدوڵڵا گەلەبییە و کیا شادمان میلۆدی بۆ داناوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.
فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی رۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی “مەی” توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە.