سەردێر

پەرواز حسێن: لە هەمبانەم زۆرم پێیە و وردە وردە ئەنجامیان دەدەم

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن ئاماژە بەوەدەدات کە لە لە هەمبانەی زۆری پێیە و وردە وردە ئەنجامیان دەدات.
پەرواز حسێن ڕایگەیاندووە”سەرەتا بە تەنیا هەوڵم دا خودا تاقەت و بەهرەی پێ بەخشیم ، پشتیوانی هاوسەرو خانەوادە وخەڵک منیان پێ گەیاند هەر بەو شێوەش بەردەوام دەبم”
پەرواز وتوشیەتی” باشتر هەوڵدەدەم و لە هەمبانەم زۆرم پێیە کاتی دێت وردە وردە ئەنجامیان دەدەم”
پەرواز حسێن لەدایکبوی 1989، لە 2013 بەشداری بەرنامەی ئەرەب ئایدڵی کەناڵی mbc عەرەبیدا كرد، توانی تا قۆناغی پێش كۆتای بەردەوام بێت و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات و ئێستا خاوەنی چەند بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپێکە بە زمانی کوردی و عەرەبی.