سەردێر

تەنها ٤ ڕەنگی پاسپۆڕت لە جیهاندا هەیە، ئەمەش هۆکارەکەیەتی

لە نێو ڕەنگی پاسپۆرتی وڵاتانی جهاندا ٤ ڕەنگی پاسپۆڕت هەیە لە ئەوانیش ڕەنگی (سور و شین و سەوز و ڕەش)ن، هەر وڵاتێکیش هۆکاری خۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لەم ڕەنگانە:

سور

پاسپۆڕتی ڕەنگی سور بە شێوەیەکی گشتی لە لایەن وڵاتانی کۆمۆنیستەوە بەکار دێت، ئەم ڕەنگە لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەوروپا باوە.

شین

پاسپۆڕتی ڕەنگی شین بەربڵاوترینە لە جهاندا کە بەشێوەیەکی گشتی مانای (جیهانێکی نوێ) دەگەیەنێت، ڕەنگی پاسپۆڕتی عێراقیش شینە لە کاتێکدا پێشتر سەوز بوو.

 

سەوز

پاسپۆڕتی ڕەنگی سەوز لە لایەن وڵاتە موسوڵمانەکانەوە بەکار دێت، ئەمەش بەوپێیەی ڕەنگی سەوز سومبولێکی ئیسلامە،

 

ڕەش

پاسپۆڕتی رەنگی ڕەش زیاتر لە لایەن وڵاتانی ئەفریقیەوە بەکاردێت، کە هێمایەکە بۆ کشوەرەکەیان، وڵاتی نیوزلانداش ڕەنگی پاسپۆڕتەکەی ڕەشە چونکە ئەو ڕەنگە ڕەنگی نیشتمانیانە.

ڕەنگی پاسپۆڕت بەپێی وڵاتەکان: