سەردێر

بە پەلە نان مەخۆ، چونکە ٥ مەترسی تەندروستی هەیە

زۆر لە توێژینەوە زانستیەکان باسی مەترسیە تەندروستیەکانی “بەپەلە نان خواردن”یان کردوە، توێژەرەوەکان جەخت لەسەر ئەوە ئەکەنەوە کە پێویستە نان بەهێواشی بخورێ و پاروو جوان بجورێ و هەر نان خواردنێک بەلایەنی کەمیەوە ۲۰ دەقەی پێ بچێ.

مەترسیەکانی بەپەلە نان خواردن بریتین لە:

-نەخۆشی شەکرە:
بەپێی ڕاپۆرتێکی “مێدیکال دەیلی”ی بەریتانی بەپەلە نان خواردن مەترسی تووشبون بە شەکرە زیاددەکات چونکە خواردن بەخێرایی هەستی تێر نەبوون بە کەسەکە ئەبەخشێ و بەمەش کەسەکە خواردنی زیاتر ئەخوات و هاوسەنگی ئاستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسولین تێک ئەچێ و دەبێتە هۆی شەکرە.

-نەخۆشیەکانی دڵ:
لە توێژینەوە زانستیەکانی زانکۆی هێرۆشیمای یابانی ئەوە دەرکەوتووە کە بەپەلە خواردن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکان دڵ و جەڵتەی مێشک زیاددەکات،هەروەها خواردن بەخێرایی مەترسی بەرزەفشاری خوێن و چەوری خوێن زیاددەکات.

-قەڵەوی:
خواردن بەخێرایی واتە خواردنی بڕێکی زۆر، چونکە گەیشتنی پەیامی تێربوون بە مێشک ۲۰ دەقەی پێویستە بۆیە هەتا خێراتر نان بخۆی مەترسی قەڵەوی زیاتر ئەبێت.

-ترشەڵۆکی گەدە:
خواردن بەپەلە و قوتدانی پارووی نەجوراو دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەدە و هەرس نەکردن و قەبزی و سک باکردن.

-ژەهراوی بوونی خواردن:
کاتێک بەپەلە نان ئەخۆیت بەتایبەتی لەفە و خواردنی فاست فوود زۆر هەست بە تامی خواردنەکە ناکەیت واتە ئەگەر خواردنەکەش تێک چوبێ زۆر هەستی پێناکەی و دوورنیە تووشی ژەهراوی بوونی خواردن بیت.

لەبەر ئەم مەترسیانە، بەهێواشی نان بخۆ و جوان پاروو بجوو و پەلە مەکە لە خواردن.

د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و دڵ و شەکرە