سەردێر

دینا و هاوڕێکانی بەرهەمێکی جیاواز بڵاودەکەنەوە

خانمە گۆرانیبێژ دینا لەگەڵ هەریەکە لە میرا علی ، عەنان تەیمور، هاوكار سابر، ئیدریس ساڵح و بەشیر ئازاد بەرهەمێکی جیاواز بەناوی (گەورەن) بڵاودەکەنەوە.

بەرهەمەکە لە تێکستی ، نەوژین سۆرانە و هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، رێناس كورداخ كاری دابەشكردنی بۆ كردوە و لە دەرهێنانی رێشاخە.

لەم بەرهەمەدا ناوی کۆمەڵێکی زۆر لەو هونەرمەندە کوردانە بردراوە کە جێدەستیان دیارە لەناو هونەری كوردیدا .

گۆرانیەکەش لە پاش بڵاوبوونەوەی ڕەخنەی زۆری لێگیراوە بەو هۆیەی کە ناوی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندە دیارەکان نەهێندراوە.