ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاماژەی جەستەیە کە دەری دەخات ئەو کەسە هیچ تۆی بەدڵ نییە:
-کاتێک قسەی لەگەڵدا دەکەیت دەست بۆ ملی دەبات و خۆی سەرقاڵ دەکات
-لێوت لێ دادەقرچێنێت، کە ئەمەش یەکێکە لە دیارترین ئاماژەکانی جەستە
-بەردەوام کەمێک دوور لێت دەوەستن و دەیانەوێت بۆشاییەک لەنێوانتاندا جێ بهێڵن.
– زەردەخەنەیەکی ساختەت بۆ دەکەن لەکاتی قسەدا کە بەتەواوەتی پێوەیان دیارە
– هیچکات چاو نابڕنە چاوت
– ئاڕاستەی قاچەکان بە پێچەوانی جەستەی تۆ ڕادەگرن
– وەڵامەکان زۆر بە کورت و نابدەڵی دەدەنەوە
– دەنگیان لەگەڵتدا دەگۆڕێت و بێزاری پێوە دیارە
– لەکاتی دانیشتندا قۆڵیان دەخەنە سەر دەسکی کورسیەکە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نیشانی بدەن گفتوگۆکەیان بەدڵ نییە.