سەردێر

نازدار و ئاگرین بەیەکەوە دوێتیان بڵاوکردەوە

هەردوو هونەرمەند نازدار و ئاگرین دڵشاد بەیەکەوە بەرهەمێکی نوێیان بەشێوازی دوێت بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە بەناوی “بسكێ كەڤیوكێ” یە و تێكستی گۆرانییەكە نازدار و محەمەد عارف نوسیویانە، ئاوازەكەی لەلایەن محەمەد عارف دانراوە، ئارتین کراون كاری بەرهەمهێنانی ڤیدیۆكەی ئەنجامداوە.
ئەمەش پاش ئەوەدێت کە سەرەتای ئەم مانگە ئاگرین گرێبەستێكی لەگەڵ نازدار واژۆكرد بۆ بەرهەمهێنانی چەند كارێكی “جیاواز و تایبەت”.
نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبوە لەتەمەنی شەش ساڵییەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردو هاوکات ئاگرین دڵشاد لە ساڵی 1995 لە کەرکوک لەدایک بوە، ساڵی 2014 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردوە، کاری پێشکەشکاری کردوە و کاری ئاوازدانان دەکات، خاوەنی چەند بەرهەمێکە.