سەردێر

یەکەم ئاژەڵ کە دەیبینیت چەندین نهێنی لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکە لەسەر مێشکت تا بزانرێت سەرنجەکانی زیاتر بۆچییە، وەڵامی ئەو پرسیارە بدەرەوە کە لەوێنەکەی سەرەوەدا یەکەمجار کام ئاژەڵەت بینی:

 

– پەپولە:

مێشکێکی کراوەت هەیە و زۆر بەئاسانی لەگەڵ کەش و هەوا و دۆخی نوێدا هەڵدەکەیت، کەسێکی زۆر ڕۆمانسیشیت.

 

– داڵ:

 

کەسێکت متمانەت زۆر بەخۆتە و حەزت بەخۆدەرخستن و خۆبردنە پێشەوەش هەیە، بەردەوام وردەکاریەکان دەبینیت لە هەموو شتێکدا.

 

– سەگ:

کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیت و حەزت بەتێکەڵی خەڵکە و لەتەنهایی دەترسیت، ئاسانیش متمانە بە دەوروبەرەکەت دەکەیت.

 

– کەروێشک

کەمێک بە وریایی گفتوگۆ لەگەڵ دەوروبەرەکەت دەکەیت و هەوڵدەدەیت بەباشی بیخوێنیتەوە و لێی تێبگەیت بەر لەوەی بڕیاری لەسەر بدەیت، بە وردی بڕیارەکانی ژیانت دەدەیت.

 

– مار

کەسێکی زەیرەک و مێشک فراوانیت و خەیاڵت فراوانە، حەزت بە کاری سەرکێشی و تاقیکردنەوەی شتی نوێ هەیە.

 

– پشیلە

کەسێکیت حەزت بەسەربەخۆییە و دەتەوێت هەموو بڕیارەکانت بەدەست خۆت بێت، حەزت بە درووستکردنی قەرەباڵغی زۆر نییە لە دەوری خۆت