سەردێر

میران عەلی بەرهەمە نوێکەی بۆ ئەم بەهارە بڵاوکردەوە

هونەرمەند میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (وەی تەلار) بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمە نوێکەی میران ب لە تێکستی نزاد ناشادە و میلۆدی فۆلکلۆرە و ئەحمەد ڕەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
میران لەبارەی کارەکەیەوە وتویەتی”ئەم بەرهەمەم بۆ ئەم بەهارەیە و هیوادارم چێژی لێ ببینن و یادەوەری جوانی لەگەڵ دروست بکەن”
میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی “خۆشترین دەنگ” و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.