سەردێر

شێنێ هۆشیار داواکاریەک لەو کەسانە دەکات کە دەرمانەکانی ئەویان بەکار هێناوە

خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر داخستنی دووکانەکانی داوە و ڕایگەیاندووە کە هەرکەسێک لە بەرکارهێنانی ئەو بەرهەمەی ئەوان زەرەرمەند بووە با پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بکات.
شێنێ هۆشیار وتویەتی”وەکو ئەوەی بەڕێزان قائیمقامیەت و ئاسایشی دامودەزگاکان هاتوون بۆسەر شوێنی کارکردنم، گوایە من کار بە شتی نایاساییەوە دەکەم، وەک ڕوون و ئاشکرایە ڕێکاری زۆر شیاوتر هەیە کە دەبوو بەرپرسیاری ئەم کارە بیانگرتایەتە بەر، من دەپرسم بۆ ئەمەم لەگەڵ دەکرێت؟ ئەگەر لەو بەرهەمانەی لەلایەن منەوە فرۆشراوە شتێکی خراپ بەکارهاتبێت، حەقتانە لەمەی کردووتانە خراپتر بکەن”
شێنێ وتوشیەتی” هەرکەسێک لە بەرکارهێنانی ئەو بەرهەمەی ئەوان زەرەرمەند بووە با پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بکات، تا کوو دڵنیابن من کاری نایاسایی ناکەم”
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە قائیمقامیەتی سلێمانی لە دووکانەکانی ئەم خانمە مۆدێلەکدا دەستی گرتووە بەسەر کۆمەڵێک گیا-دەرمانیدا کە بەشێوازی نایاسایی فرۆشراون.