سەردێر

منداڵەکەت گەورەبووە و هیشتا فێری قسەکردن نەبووە؟ چۆن چارەسەری دەکەیت؟

سەرەتا پێویستە دەستنیشانی ئەوە بکرێت کە هۆکارەکە چییە, پاشان ئەگەر هۆکارەکە چارەسەری هەبوو ئەوە چارەسەری دەکرێت و نەخۆشەکە رزگاری دەبێت.
بەلام ئەم رێنماییانە بۆ سەرجەم هۆکارەکان بە سودن, بەتایبەت ئەو جۆرەی بەهۆی هەلەی پەروەردەوە رودەدات:
– کەمکردنەوەی سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و ئامیرە ئەلکترۆنییەکان.
– پێویستە منداڵ تەنها بە یەک زمان یان یەک لەهجە قسەی لەگەڵ بکرێت.
– دەبێت دایک و باوک و مندالانی تری خیزانەکە بەردەوام قسەی لەگەل بکەن و گفتوگۆی لەگەل ئەنجامبدەن بە یاریکردن بێت یاخود بۆ کاری رۆژانە ئەمەش لە جیاتی سەیرکردنی تیڤی زۆر سودبەخشدەبێت.
– فێرکردنی وشەکان لە لایەن دایک و باوکەوە, واتە رۆژانە مندالەکە فیربکرێت کە وشەکان بڵێت. ئەمەش بەشێکە لە بنەمای چارەسەر.
– یاریکردن و تێکەڵبوون لەگەڵ مندالانی تر. بۆ نمونە چونە باخچەی ساوایان.
– هاندانی منداڵ لەسەر قسەکردن و هاوکاریکردنی بەوەی وشەکان بڵێت کاتێک دەیەوێت بە ئاماژە شتیکی بۆ بکەین.
– دەبیت لەسەرخۆ و بە هێواشی ئەو کارانە ئەنجامبدەین و پەلەپەل نەکەین.

ئامادەکردنی:
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆڕی دەروونی