قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە سێ شوێنی دروستكردنی گیاده‌رمانی داده‌خات کە بە شێوازی ئۆنلاین کاریان کردووە.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خان‌و، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتوه.
وتیشی: گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كرێته‌وه.
رونیكرده‌وه: له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كان، ده‌كه‌وتوه خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له بهكارهێنهرانهرانی به گشتی و خانمان ئه‌و جۆره ده‌رمانانه كرد، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا ده‌رمان بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه زیان به ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا دهمانهكاندا گیراوه و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسا دەکرێتەوە.
بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی، دووکانەکانی کچە مۆدێل شێنێ هۆشیار داخران
