سەردێر

چەند زانیاریەک بۆ شۆفێران کە گرنگە بیزانن و بەکاری بهێنن!

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە بۆ شۆفێران کە پێویستە بیزانن و بەکاری بهێنن:

 

– زۆرێک لە شۆفێران ویل ئیسپانەی لای چەپ هەڵدەگرن، لەکاتێکدا ئەوەی لای ڕاست باشترە بۆ ئۆتۆمبیلەکەت چونکە دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە و ئاسانتر برغووی تایەکە دەکاتەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا نمونەکەی ببینە:
5 Car Tricks That Can Save You From Big Trouble One Day

– دەتوانیت لەکاتی تایە پەنچەربووندا بە برغویەک کونەکە بگریت، بەڵام ئەم چارەسەرە کاتیە و تەنها بۆ ئەوەندەیە خۆت بگەیەنیتە لای فیتەر.

– دەتوانیت لەڕێگەیی تەڕنەفیزێکەوە ڕۆن بکەیتە ئۆتۆمبێلەکەت بۆ ئەوەی نەیڕێژیت!

– لەکاتی بەکارهێنانی ئەنتی فرێز، باشترە نیو لیتر ئەنتی فرێز لەگەڵ چارەکە لیترێک ئاو تێکەڵ بکەیت بۆئەوەی زیان بە تەنکی ئاوەکە نەگەیەنێت.

 

– زانیاری زیادە: تاکتیکێکی نوێی دزەکانتان بۆ ئاشکرا دەکەین!

یەکێک لەو ڕێگایانەی دزەکان بەکاری دەهێنن ئەوەیە کە کونێکی گەورە دەکەنە تایەی ئۆتۆمبیلەکەت تا زوو هەوای تێدا نەمێنێت و دواتر بەدوات دەکەون تا لەشوێنێک بوەستیت و تایەکە چاک بکەیتەوە، لەو کاتەی سەرقاڵی چاکردنەوەی تایەکەیت بەناوی هاوکاریەوە لێت نزیک دەبنەوە و شتی ناو ئۆتۆمبێلەکەت دەبەن، بۆیە وریایی ئەم جۆرە دۆخانە ببە و کونەکە بەوەدا بناسەرەوە کە زۆر گەورەیە و لە پەنچەربوونی ئاسایی ناچێت.