نەخۆشی شڵەژانی پڕجوڵەیی و بیربڵاوی منداڵان کە بە ADHD بەو جۆرە منداڵانە دەوترێت کە مێشکیان پەرش و بڵاوە و زۆر پەلە قسەدەکەن و وەڵام دەدەنە وە ناتوانن بۆ ماوەیەک لە شوێنێک دانیشن و وەک لە کوردەواریدا دەڵێت ماخۆلانی گرتووە.
بۆ چارەسەری ئەم دۆخە پێوسیتە بەم ٥ ڕێگایە بەکار بهێنیت:
-خۆراک
-نابێت خواردنی قوتوو یان ئەو خۆراکانەی شەکر و کافایینی تێدایە وەک ببسی و کۆکا کۆلا بەمنداڵەکە بدرێت، سەوزە و میوە و خواردنی تەندروست بۆی بەسوودە، هەروەها ئەو خواردنانەی ئاسن و مەگنیسۆم و کالیسیۆمیان زۆرە.
-دەرمان
-دەتوانرێت ببرێتە لای پزیشک دەرمانی تایبەت و ئارامکەرەوە پێبدات، بەڵام دەبێت منداڵەکە لە سەرووی تەمەنی شەش ساڵیەوە بێـت.
-ڕەفتار
-پێوسیتە دایک و باوک بە هاوکاری دەنونناس پرۆگرامی رەفتاری بۆ دابنین، واتە دەبێت فێر بکرێت کە چی هەڵەیە و چی ڕاستە، کاتی شتەکان و جونەدەرەوەی بۆ دیاری بکرێت.
-فێرکردن
-ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە ڕیگاکانی چارەسەر، پێویستە تواناکانی بناسیت و لە رێگەی کەرەستەی تایبەتەوە بەردەوام هەوڵی فێربونی زیاتری بدەیت.
-هاوکاری
-مەیخە دۆخی بەرپرسیاری زۆر قورسەوە کە بەرگەی نەگرێت و بەردەوام هاوکاری بکە و ئارامی لەسەر بگرە بۆ چارەسەر.