سەردێر

یەک مانگ بەر لە سەکتەی دڵ، جەستەت ئەم ئاماژانەت پێدەدات

سەکتەی دڵ یەکێکە لە باوترین ئەو نەخۆشیانەی کە هۆکارێکی مردنە لە جیهاندا، زۆرکات بەر لە ڕودانی جەستەمان چەند ئاگادارییەکامن پێدەدات و گەر پێشتر چارەسەر وەرگرین ڕەنگە بتوانین ڕێگری لێبکەین، ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانە:

-هەستکردن بە ئازاری سنگ  بە پلەی یەکەم و بونی ئازار لە شان و مل و پشتدا.

-بەهۆی ئەوەی سیەکان و دڵ زۆر پەیوەستن بەیەکەوە، زوو زوو کێشەی لە هەناسەداندا بۆ دروستدەبێت.

-بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی جەستە وەک پێویست خوێنی بۆناچێت بەگشتی هەست بە لاوازی دەکەیت.

-بەهۆی نەچونی خوێنی پێویست بۆ مێشک بەردەوام هەست بە گێژی و ئازاری سەر دەکەیت.

-کاتێک لە سەکتەی دڵ نزیک دەبیتەوە پەتایەکی بەهێز داتدەگرێت.