سەردێر

نامەیەک لە پزیشکێکەوە بۆ ئەوانەی کە هۆشیار کردنەوەی کۆمەلگا بە کۆنەپەرستی دەزانن

نامەیەک لە پزیشکێکەوە بۆ ئەوانەی کە هۆشیار کردنەوەی کۆمەلگا بە کۆنەپەرستی دەزانن بەلام حەزم کرد ببێتە رای هەموولاتان ئەو جەند کەسیکن منیان بە کۆنە پەرست ناو ناوە لای من ئاساییە بە هەرجی ناوم دەنین من تەنها روونکردنەوەیەک دەدەم بۆ بەریزتان کە من سوورم لەسەر
ئەو ریگایەی خۆم.
من بە کۆنە پەرستی بیر ناکەمەوە بەریز کە باسی مۆدیل دەکەم یان باسی بەڕەڵایی دەکەم من نووسیبووم ئەوە ڕای کەسی خۆمەو ئیستاش لەسەر ڕای خۆم سوورم کە مۆدیل بۆ کۆمەڵگا لەناو ئیمە هاندەری خراپی گەنجن .بەدڕەوشتی جیاوازە لە ئازادیی و دووبارەی دەکەمەوە ڕای کەسی خۆمە.
کە بەڕیزت بەمن دەڵیی تۆ شتیکی نوێت نەکردووە باسی پەردەی کچێنی دەکەی و باسی دەست دریژی سیکسی دەکەی ئیمە چەندەها سالە هەولی بۆ دەدەین لە ڕیکخراوەکان و کۆنفراسی نێو دەولەتی بۆ دەکەین…
وەڵامی من بۆ تۆی ئازیز:
جا چییە با لەهەموو لایەک هەولی بۆ بدەین من لای خۆمەوە وەک پزیشکی پسپۆری بەش کە پسپۆرییەکەم تایبەتە بەو بەشە،
تۆش بە پیشەی خۆت …بەڵام جیاوازی من و تۆ لەوەیە تۆ ڕیکخراو و کۆمەڵەت هەیە من تەنهام و نە ڕیکخراوم هەیە نە سەر بە ڕیکخراوم خۆم تەنها کاری یەک ڕیکخراو دەکەم بە شانازییەوە .
بۆ من زۆر گەورەییە لە ماوەی یەک سال توانیبیتم پزیشکی دادوەری بە خەلک بناسێم و خەلک هۆشیار بکەمەوە لە کارەسات وڕێگا چارە دابنیم بۆیان بۆ من زۆرە کە دایک یان ئافرەتیک پەنام بۆ دەهێنی من سەرەرای سەرقالی ژیانم کاتی بۆ تەرخان بکەم و یارمەتیان بدەم و بی ئەوەی لەمن بگۆریت من هەر پزیشکی پسپۆرم و هەر مامۆستام لە کۆلیژی پزیشکی.ئەگەر تۆ کۆنفراس ئەنجام بدەیت و بلیی کەیسات کۆدەکەمەوە ئەوە من لەناو ئەو حالەتانەم و خۆم ڕۆژانە مامەلەیان لەگەل دەکەم لە ئەسلەوە داتای حالەتەکان هەموو سال لە پزیشکی دادوەرییەوە دەردەچی بۆ وەزارەتی تەندروستی.ئەوەش بزانە بەلی بە شانازییەوە دەلیم کە شتیکی وەک پەردەی کچینی بڤە بوو لە کۆمەلگا باس بکریت ئیستا نیمجە ئاسایی بووە تەنها بەماوەی سالیکی کارکردنی تەنهای خۆم و ئەوەش وابزانم کۆنە پەرستی نییە ئەوە نوێخوازییە و زانستییە .
هەمیشە باوەرم بەوەیە کە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن بۆیە باسی ئەو حالەتانە دەکەین بۆ ئەوەی وانە بیت بۆ خەلک خۆی بپاریزیت زۆر نمونەم هەیە بە نامە قسەیان لەگەلم کردووە کە هەمان شتیان بەسەر هاتووە کە من باسی دەکەم بۆیە دەلیم ئەوەی دەستی لە ناو ئاگرە وەک ئەوە نییە کە دەستی کەلە ناو ئاوە.
لە لایەکی تر حەز دەکەم وەلامی ئەو بەشە نامەیەت بدەمەوە بۆ ئەوەی باش تیبگەی پزیشکی دادوەری ئەو زانستەیە کە پزیشکەکە دەبیت زانیاری هەبیت لەسەر یاسا و کۆمەل و دەروون و هەموو بەشەکانی تری پزیشکی چەندەها خولمان بینیوە لەلاینی دەروونی چۆن مامەلە لەگەل ئەو قوربانیانە دەکەین و لەهەموو بابەتەکانم دەلیم قوربانییەکان دوای پزیشکی دادوەری دەبیت پزیشکی دەروونی یان کۆمەلناس بیانبینیت کەواتە کەس لە پسپۆری خۆی لاینەداوە ئازیزەکەم.
سەبارەت بە یەکسانی جیندەر ئەوە شتیکە باوەری تەواوم پیی هەیە واتا ئەوە لە کۆلیژ پسپۆری لیی ناهینی بەریزم.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی