سەردێر

٥ سوود و ٥ مەترسی منداڵبوون لە پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی

لە ژیانی مۆدێرنی ئێستادا زۆرێک لە خانمان منداڵبوونیان دوادەخەن و درەنگ منداڵیان دەبێت بەجۆرێک کە هەندێک لە خانمان لە پاش ٤٠ ساڵی منداڵ دەخەنەوە.

 

ئەم کارە هەم زیان و هەم سوودی هەیە، ئەمەی خوارەوە گرنگترینیانە:

 

سوودەکان

-جەستەت گەنجتر دەبێت و تا تەمەنێکی زۆر دەتوانیت بە باشی بجوڵێت و هەڵسوکەوت بکەیت و درەنگتر نیشانەکانی پیری لەسەرت بەدیار دەکەوێت.

-بەهەمان شێوەی جەستەت مێشکیشت باشتر کاردەکات و ئەگەری توشبوونت  بە لە بیرچوونەوە و زەهایمەر کەمتر دەبێت.

-لەو تەمەنەدا ئەزمونێکی باشترت هەیە لە بەخێوکردن و گەورەکردنی منداڵدا و ئاسانتر دەتوانیت بەسەر ئاڵۆزیەکاندا زاڵ ببیت.

 

-لە ڕووی دارایی و دەروونیەوە دامەزراوتریت، ئەوەش وادەکات باشتر کۆنتڕۆڵی دۆخەکەت بکەیت.

 

-لە پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی کێشەی ئەوەت نەماوە پێتوابێت منداڵ وایکردووە کە نەتوانی ژیانی خۆت بژیت چونکە تەمەنی گەنجیت تێپەڕاندووە، هەر بۆیە لەڕووی دەروونیەوە جێگیرتریت بۆ منداڵ بەخێوکردن.

 

 

زیان و مەترسیەکان

 

-لەپاش تەمەنی ٣٢ ساڵی وردە وردە نەرمی جەستەت بەرەو لاوازی دەڕوات، هەر بۆیە ئەگەری منداڵبوونت لەپاش تەمەنی ٤٠ ساڵی قورسترە.

-لەگەڵ چونە تەمەن ئەگەری لەبارچوونی منداڵ زیاتر دەبێت بەجۆرێک لەپاش تەمەنی ٤٥ ساڵی دەگاتە ڕێژەی ٥٠٪.

-منداڵبوون لە تەمەنی زۆردا ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشی ئوستیۆپرۆزیز یاخود  پووکیی ئێسک زیاتر دەبێت، کە ئێسکەکانت لاوازتر دەبێت.

-ئەگەری زوو لەدایکبوونی منداڵەکەت زیاتر دەبێت، کە وادەکات کێشی کەمتر بێت و کێشەی تەندرووستی هەبێت

-بەهۆی منداڵبوون لەو تەمەنەدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری زیاتری تەندرووستی خۆت بیت.