سەردێر

چەند بنەمایەکی پاک و خاوێنی لەم کاتەدا زۆر پێویستە بەردەوام ڕەچاوی بکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی پاک و خاوێنییە لەم کاتەدا زۆر پێویستە بەردەوام ڕەچاوی بکەیت:

 

-گرنگە بەر لەوەی بچیتە تەوالێت دەستەکانت بشۆیت نەک تەنها پاش هاتنە دەرەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی میکرۆب و ڤایرۆس نەگوازیتەوە بۆ ناو کۆئەندامی زاوزێ.

-تا دەتوانیت دەست لە کەرەستەکانی ناو تەوالێت و دەسکی دەرگا و هاوشێوەکانی مەدە و قۆڵ و پشتی پەنجەت بۆ ئەو کارە بەکاربهێنە چونکە بەر ڕوخسارت ناکەوێت.

-لەگەڵ ئاژەڵی ماڵیدا لەسەر یەک جێگا مەخەوە، چونکە بەکتریا و ڤایرۆست بۆ دەگوازنەوە.

-دڵنیابە لەوەی زوو زوو چەرچەفی سەرینەکەت بە ئاوی گەرم بشۆت و ناوە ناوەش بیگۆڕە، چونکە گەر وانەکەیت، میکرۆب و زیندەوەری جۆراوجۆری دیکەی لەسەر دەژی و بۆتۆ دەگوازرێتەوە.

-هەر وەک چۆن خۆشۆردنی کەم خراپە، بەهەمان شێوە خۆشۆردنی زۆریش خراپە چونکە پێستت وشکدەکاتەوە، بۆیە نابێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە جارێک خۆت بشۆیت.