سەردێر

(هاتە سەر ساجی عەلی) مانای چییە و لەکوێوە هاتووە؟

یەکێک لەو دەستەواژانەی لەنێو کورددا بەکار دەهێندرێت دەستەواژەی (هاتە سەر ساجی عەلی) یە کە ڕەنگە زۆرێکتان ماناکەی بزانن، بەڵام ئایا دەزانن کە لە چیەوە هاتووە؟

(هاتە سەر ساجی عەلی) بە کەسێک دەوترێت کە دەوڵەمەند بوبێت بەڵام سەرجەم پارەو پولەکەی لەدەستدابێت، هەندێکجاریش وەک هەڕەشە بەکاردێت و دەوترێت (دەتهێنمە سەر ساجی عەلی) کە بەو مانایە دێت هیچ پارەو سامانت پێوە ناهێڵم.

 

ساجی عەلی لەچیەوە هاتووە؟

دەگێڕنەوە لەسەردەمی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت. شەڕ هەبووە و  هەریەکە شتی خۆی فرۆشتوە..بۆ خەرجی جەنگەکە ..ئیمامی عەلی هەموو شتی ماڵەکەی هێناوە ..تەنها یەک ساجی ماوەتەوە .. ئەمەش دەنگدانەوەی بەداوا هاتووە و ئیتر بەدرێژایی مێژوو ئەم وشەیە دەماو دەمی کردوە و وەرگیراوە.