سەردێر

ئەیوب عەلی دەبێت بە “پەیكەر”

هونەرمەند ئەیوب عەلی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبومێکی نوێی خۆیەتی بەناوی “پەیکەر”
بەرهەمە نوێکەی ئەیوب عەلی لە وڵاتی بریتانیا و لەلایەن چەند مەیكئەپ ئارتیست و هونەرمەندێكی شارەزاوە كاری ماكیاژەكەی بۆ کراوە و لاوک دانا کاری دیزاین و ئیفێکتی پەیکەری بۆ کردووە و دلێر دلاوەر بەهەندێک کاری ئیفێکتی تایبەت بەشداری تێداکردوە.
بەوتەی ئەیوب عەلی ئەم بەرهەمەی كارێكی جیاواز دەبێت بە بەراورد بە كارەكانی پێشوی.