سەردێر

چ کاتێک خوێن وەربگریت بۆ چارەسەری کەمخوێنی؟

هەندێک لە و کەسانەی کە کەمخوێنن و سەردانمان دەکەن، داوامان لێدەکەن کە خوێنیان پێ بدەین بۆ زیادبوونی ڕێژەی خوێنیان و ڕزگاربوون لە کەمخوێنی.
بەڵام وەڵامی ئێمە ئەوەیە کە ئێمەی پزیشکی پسپۆڕی خوێن بە هیچ جۆرێک خوێن نادەین بە کەس، مەگەر نەتوانین بە چارەسەری تر خوێنەکەی بەرز بکەینەوە.
چونکە پێدانی خوێن هەروەک چاندنی ئەندامێکی لەش وایە، لەوانەیە وەرگری خوێنەکە تووشی چەندین کێشەی تر بکات، وەکوو؛ هەستەوەری، گواستنەوەی هەوکردنە ڤایرۆسی و بەکترییەکان، زەردوویی، وەستانی گورچیلە و تەنانەت مردنیش.
هەربۆیە پێویستە بزانین هۆکاری کەمخوێنیەکە چییە، ئینجا چارەسەری بکەین، ک جارەسەریشمان کرد، چەندین ڕیگە هەیە و دواهەمینیان خوێن تێکردنە!

د. نەوشیروان غەفوور ڕەشید
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و لیمفە گرێکان