سەردێر

لە ڕۆژی جلی کوردیدا، پەرواز حسێن جلە کوردیەکانی نمایش دەکات

لە ڕۆژی جلی کوردیدا، خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن جلە کوردیەکانی نمایش دەکات
پەرواز حسێن کۆمەڵێک وێنەی خۆی بە ستایلی جیاوازی جلوبەرگی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە و وتویەتی”‏روژی جل وبەرگی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆزبێ”
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن. پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.