ئەمەی خوارەوە چەند بۆچونێکی هەڵەیە لەسەر پەتا و سەرما لێرە دەتوانیت ڕاستی بکەرەوە:
– سەرما چارەسەری نییە تا خۆی چاک نەبێت!
ئەم بۆچونە هەڵەیە و پێویستە کە چارەسەر وەربگریت، ڕاستە سەرما بۆخۆی پێویستی بە ٣ ڕۆژ هەیە، بەڵام گەر چارەسەر وەرنەگریت ڕەنگە تا مانگێک لێت نەبێتەوە.
– کە سەرمات دەبیت پێویستە لەجێگدا بمێنیتەوە
ئەمەش هەڵەیە چونکە سوڕی خوێنت خاودەبێتەوە، بۆیە پێویستە جوڵەی ئاسایت هەبێت.
– کەش و هەوای سەرما دەبیتە هۆی سەرمابوون
سەرمابوون بەهۆی ڤایرۆسەوەیە نەک خودی سەرما، بەڵام بۆیە لە سەرمادا زیاتر توشی ڤایرۆس دەبیت چونکە هەوای وشک لە جەستەدا کەمدەبێتەوە و بەرگەری بۆ ڤایرۆسەکان دادەبەزێت.
– دەکرێت بەڕۆژێک سەرمات لەکۆڵ بێتەوە
کەسانێک هەن دەرمانێکی زۆر دەخۆن بۆی بەڕۆژێک ڕزگاریان ببێت، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و بگرە مەترسیداریشە بۆ جەستە.