ئەمەی خوارەوە چەند بۆچونێکی هەڵەیە کە لەسەر وڵاتانی دوونیا هەتانە و ڕاست نییە:
بۆچونی هەڵە: چین چڕترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە
-ئەمە ڕاست نییە، چونکە چین ڕاستە ژمارەی دانیشتوانی زۆرە بەڵام بەهۆی گەورەی ناوچەکەوە چڕی لەهەندێک وڵات باشترە، بۆنمونە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، جگە لەوەش ٢ لەسەر ٣ی چین شاخ و بیابانە.
بۆچونی هەڵە: هیندستان وڵاتی بوزیەکانە
-ئاینی ٨٠٪ی هیندیەکان هیندۆسە نەک بوزی، دووەم ئاینیشیان مسووڵمانە و تەنها ٪١ی وڵاتەکە بوزیە.
بۆچونی هەڵە: هەموو هاوڵاتیەکی ئیماڕاتی دەوڵەمەندە
ڕاستە خەڵکی رەسەنی وڵاتەکە دەوڵەمەندن، بەڵام ٨٥٪ خەڵکی ئیماڕات پەنابەرن و ٣/٢ی عەرەبی ئیماڕات خەڵکی وڵاتە عەرەبیەکانی دیکەن، هەر بۆیە بەهۆی گرانی ژیان لەو وڵاتە، چینی هەژار و مامناوەند ژیانکی زۆر سەختیان هەیە.
بۆچونی هەڵە: ڕیۆ دێ ژانێرۆ پایتەختی بەڕازیلە
ڕیۆ دێ ژانێرۆ بۆماوەی ٢٠٠ ساڵ پایتەخت بووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠ شارێکی نوێ درووستکرا بەناوی بەڕزیلیا و پایتەختەکە گوازرایەوە بۆ ئەو شارە.
بۆچونی هەڵە: شەڕی گا یاریەکی نیشتمانی و باوە لە ئیسپانیا
یاری شەڕی گا لە زۆرێک لە شارەکانی ئیسپانیادا دەکرێت، بەڵام بەو شێوە بەربڵاوە نییە کە خەڵک باسی دەکات، زۆرێک لە تەماشاکەرانی یاریەکە گەشتیارانن، یاریەکە لە هەرێمی کەتەلۆنیا و لە نێویشیاندا لە شاری بەرشەلۆنە یاساغە.