سەردێر

چەند هەڵەیەکی هەڵسوکەوتی دایک و باوک کە دواتر منداڵ باجەکەی دەدات

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی هەڵسوکەوتی دایک و باوکە کە دواتر منداڵ باجەکەی دەدات و کاریگەری خراپی لەسەر جێدەهێڵێت:

 

-شکاندنی بەها کۆمەڵایەتیەکان

-شکاندنی بەها کۆمەڵایەتیەکان بۆ منداڵەکەت هەڵەیە، بۆنمونە گۆڕین و پاککردنەوەی لە شوێنی گشتی، یاخود بردنی کوڕە بچوکەکەت بۆ شوێنی تایبەت بە ژنان، میزپێکردنی لە شوێنی گشتیدا، هەموو ئەمانە کاریگەری بۆسەر کەسایەتی منداڵەکەش دەبێت.

 

-منداڵ هەمیشە ڕاستە

هەڵەیەکی گەورەیە گەر پێتوابێت منداڵەکەت هەمیشە ڕاستە و لەسەر حەقە و بەردەوام پێوابێت ئەوانی دیکە تاوەنبارن، هەر بۆیە گرنگە لە هەڵسوکەتی هەڵەی منداڵەکەت بێدەنگ نەبیت.

 

-ئەوانەی منداڵیان نییە هیچ نازانن

هەندێک کەس پێی وایە کە کاتێک منداڵدەخاتەوە ئیدی گەورەترین بەرهەمی بۆ کۆمەڵگەکەی هەبووە و لەوانی دیکە گرنگترە، ئەم هەستەش کاتێک درووستدەبێت کە کەسەکان دەستکەوتی دیکەیان نەبێت جگە لە منداڵ.

 

-هەڵسوکەوتی هەڵە بەرامبەر کارکردن

هەندێک لە ژنان واز لەکارکردن دەهێنن بۆ گەورەکردنی منداڵەکەیان، بەتایبەت کە گەر چەند منداڵێکیان هەبێت، ئەمەش هەڵسوکەوتێکی ئاساییە و گونجاوە، بەڵام هەڵەیە گەر پێتوابێت دەبێت هەموو خانمێک کە منداڵی هەیە بەو جۆرە بکات و بۆچونی خراپت هەبێت لەسەر کارکردنی خانمان.

 

-منداڵ لەپێش هەموو شتێکەوەیە

هەندێک پێیان وایە کە منداڵ لەپێش هەموو شتێکەوەیە و دەبێت هەرچیەکیان پێویستبوو بۆیان دابینبکرێت، ئەمە وادەکات منداڵ کەمتر بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و حەزبکات هەر لەو دۆخەدا بمێنێتەوە.

 

-داواکاری تایبەت

هەندێک دایک و باوک جگە لەوەی کە خۆیان بۆ منداڵەکەیان تەرخان کردووە، دەیانەوێت دەوروبەرەکەشیان بەو جۆرەبن و منداڵەکەی ئەوان هەرچیەکی ویست پێی بدەن.

 

بۆچی ئەم کارانە بۆ داهاتووی منداڵەکەت مەترسیدارە؟

 

-دایک و باوک ژیانیان لێ تاڵدەبێت و کاتیان بۆخۆیان و ژیانیان نامێنێت و منداڵ هەموو شتێکیان داگیر دەکات.

-کاتێک منداڵەکان گەورەدەبن و دەڕۆن، ئەم کەسانە هەستدەکن کە ژیانیان هیچ نییە و هیچ شتێک نەماوە هەوڵی بۆ بدەن.

-ئەو منداڵانەی زۆر بەناز گەورە دەکرێن کەسانی ڕاڕا و خەمۆک دەردەچن وناتوانن بە ئاسانی تێکەڵی کۆمەڵگە بن و بەرپرسیارێتی ژیان هەڵبگرن.