سەردێر

“چرۆ”ی ناو درامای ڕەشەی پۆلیس شانۆگەری نوێی هەیە “ئەی لاواز کە ناوت ژنە”

خانمە هونەرمەند شیلان عەبدووڵا کە بەهۆی کەسایەتی “چرۆ”لە ناو درامای ڕەشەی پۆلیس ناوبانگی دەرکردبوو سەرقاڵی شانۆگەریەکی نوێیە.
شانۆگەریەکە بەناوی (ئەی لاواز کە ناوت ژنە) یە و نووسینی میسال غازی و دەرهێنانی نەهرۆ مەلا محەمەد و شیلان عەبدوڵا بەتەنها ڕۆڵەکەی دەبینێت.
بڕیارە .ڕۆژانی ١٥ هەتا ١٩ ی مانگ لە کات ٤ پاش نیوەڕۆ لە تەلاری هونەر و لە هۆڵی پشتیوان بەدەوی شانۆگەریەکە پێشکەش بکرێت.