پەڵە یان ماڵه بریتییه له پارچە ڕەنگێكی قاوەیی تۆخ یان كاڵ، کە لەسەر بەشەكانی دەم و چاو دەبینرێت.
پەڵە زیاتر تووشی پێستی گەنمڕەنگ و ئەسمەر دەبێت، ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی سپی دەردەكەون قاوەییەكی كاڵترن، بەڵام ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی ئەسمەر و گەنمڕەنگ دەردەكەون، قاوەییەكی تۆخترن، ئهم حاڵهتهش دهرهنجامی زۆربوونی ژماره و چالاكیی خانهی میلانۆسایتی پێسته.
هۆكارەكانی دروستبوونی:
١- بەركەوتنی تیشكی خۆر
٢- هۆرمۆن لەكاتی سكپریدا
٣- دهرمان وهك حەبی مەنع و هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هەندێك دەرمان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە دەروونییەكان…
٤- بەكارهێنانی دەزوو (پەت)بۆ لابردنی مووی دەمووچاو
٥- بەكارهێنانی لفكه و شاڵ بۆ پاككردنەوەی دەمووچاو كە یەكێكە لەهۆكارە دیارەكان بۆ دروستبوونی پەڵە
٦- زۆربەكارهێنانی مادە كیمیاییەكان لە ئارایشتكردندا
چارەسەركردن
١- بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر
٢- بەكارهێنانی كرێمی كاڵكردنەوە
٣- میزۆثێراپی
٤- پلازماى خوێن
٥- تهقشیر (کڕاندن)ی كیمیایی
٦- لهیزهر
خۆپاراستن
١- خۆپاراستن لەتیشكی خۆر بە تایبەت لەنێوان كاتژمێرەكانی ١٠ ی سەرلەبەیانی بۆ ٤ ی پاشنیوەڕۆ، چونكە لەوكاتانەدا تیشی خۆر زۆر بەتینە و مەترسی هەیە بۆ سەر پێست، له كاتی چوونه دهرهوه دا دهبێت كرێمی دژه خۆر بهكاربهێنیت لهگهڵ سێبهركردن بۆ دهموچاو به بهكارهێنانی چهتر یان ههر ڕێگهیهكی تر
٢- ڕاگرتی بەکارهێنانی حەبی مەنع بۆ ئەوانەی بەكاری دەهێنن و تووشی پەڵە دەبن، چونكە هۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی پەڵە
ئامادەکردنی:
دکتۆر دلێر ڕەزا
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و زوھری
سەرچاوە: مێدیار