سەردێر

١١ ڕێگای سروشتی بۆ ئەوەی ئەو هەفتەیەیی مانگەکە بەبێ ئازار تێپەڕێنیت

ئازاری سوڕی مانگانە لە خانمێک بۆ خانمێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی بەئازارە، هەر بۆیە ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سروشتیە بۆ چارەسەرکردنی:

-گەرمی بخەرە سەر، دانانی ئاو بە پلەی گەرمی ٤٠ ڕێگرە لە ئازارەکە.

-گەرماوێکی گەرم بکە.

-بە زەیتی زەیتوون یان لاڤاندەر ناوچەی ئازارەکە بشێلە بە هێواشیی.

 

-خواردنەوە پڕ لە ڕیشاڵەکانی وەک گیراوەی زەنجەفیل و لیمۆ و دارچینی بخۆ.

 

-باش بخەوە، چونکە خەوی تەندروست و لەکاتی خۆیدا ئازارەکە ناهێڵێت.

 

-ئاو زۆر بخۆرەوە و جەستەت بە تەڕی بهێڵەرەوە.

-خواردنە تونەکان بخۆ.

-دەشتوانیت ڤیتامینی پێویست بخۆیت بۆ نەهێشتنی ئازارەکە.

-وەرزشکردنی هێواشیش بەسوودە.

-لە خواردنەوەی  کافاین و مەشروب دوربکەوەرەوە

-گەر هەر ئازارت هەبوو، حەبی ئازار بەکار بهێنە.