سەردێر

چەند بیرۆکەیەکی بەسوود کە بۆ نوێکردنەوەی پێڵاوەکانت دەتوانیت بەکاری بهێنیت

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی بەسوودە کە بۆ نوێکردنەوەی پێڵاوەکانت دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

-سپیکردنەوەی پێڵاو

-بۆ سپیکردنەوەی پێڵاوەکەت، دوو کەوچکی بچوک سۆدی نان لەگەڵ کەوچکێک ئاو تێکەڵبکەو و بە فوڵچەیەک بیدە لە پێڵاوەکەت، دواتر نیو کاتژمێر جێی بهێڵە، دەبینیت زۆر بەجوانی سپی بۆتەوە.

 

-وشککردنەوەی پێڵاو

دەتوانیت پێڵاوەکانت بکەیتە جلشۆرەوە و بیانشۆیت، دواتر بۆ وشکبونەوە کلێنکسی بخەرە ناوە، هەم جوان وشکی دەکاتەوە و هەم قەدەکەی وەردەگرێتەوە، دەتوانیت بۆئەوە ڕۆژنامەی کۆنیش بەکار بهێنیت بەڵام ئاگاداربە پەڵەی حبری ڕۆژنامەکەی پێوە جێ نەمێنیت.

 

-ڕووشاوی ڕەشی پێڵاوی چەرم

بۆ لابردنی پەڵە و ڕوشاوی لەسەر پێڵاوی چەرم، دەتوانیت مادەی لابەری بۆیەی نینۆکی لێبدەیت و بەجوانی پاکی دەکاتەوە.

 

-هەروەها دەتوانیت کالەکەت بە لاستیک بسڕیت و سپی بکەیتەوە