سەردێر

چەند نهێنیەک کە لەگەڵ چونە ناو فڕۆکەت سەرنجی دەخرێتە سەر

لەکاتی چونە ناو فڕۆکە، دەبینیت کارمەندانی ناو فڕۆکەکە بە زەردەخەنەوە پیشوازیت لێدەکەن و سڵاوت لێدەکەن، ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو بەشانەی جەستەتە کە سەرنجی دەخرێتە سەر:

 

سڵاوکردنەکەت

کە دەچیتە فڕۆکەوە کارمەندی فڕۆکەوانی سڵاوت لێدەکات، وەڵامدانەوەی سڵاوەکە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە کەسێکی کۆمەڵایەتی و بێکێشەیت و دەتوانن لەکاتی کێشە پشتت پێببەستن.

 

تەماشاکردنی چاوت

لەکاتی سڵاوکردنەکەدا تەماشای چاوەکانت دەکەن، ئەمەش بەهەمان شێوە بۆ خوێندنەوەی کەسایەتیتە تا بزانن کەسێکی شەرمنیت یان ناو و هەوڵدەدەن بۆ کاتی پێویست کەسایەتیت بخوێننەوە

 

زەردهەڵگەڕان

یەکێکی دیکە لەو شتانەی کە تەماشا دەکرێت جۆری پێستتە، تا بزانن نەخۆش نیت؟ بۆ ئەوەی لەکاتی گەشتەکەدا زیاتر چاویان لەسەرت بێت.

 

جەستەی بەهێز

بەهێزی ماسولکەکانت یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی کە تەماشای دەکەن، بەڵام لەبەر قۆزی و سەرنجڕاکێشی نا، بەڵکوو بۆ ئەوەی کە لە نزیک دەرگای فریاکەوتن داتبنێن و ئاسانتر بتوانیت دەرگاکە بکەیتەوە

 

هەڵسوکەوتی سەیر

هەر هەڵسوکەوتێکی جیاواز و سەیر و سەمەرە سەنرجی دەخرێتەسەر و بۆ درووستنەکردنی کێشە زیاتر چاویان لەسەرت دەبێت.