سەردێر

چۆپی فەتاح ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح لە 8ی مارسدا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “بە یادی تۆوە” بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمە نوێکەی چۆپی فەتاح لە ئاوازی بورهان موفتییە و لە هۆنراوەی ساڵح بێچارە.
چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکوک لە دایکبوە، لە تەمەنی سێ ساڵی دا بوە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتوە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دوەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی “لیڤیا”.