سەردێر

سەنا بەرزنجی: پشتگیری ژنان و کچان بکەن و یارمەتیان بدەن

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی لەڕۆژی جیهانی ژناندا داوا لە خەڵک دەکات پشتگیری ژنان و کچان بکەن و یارمەتیان بدەن.
سەنا بەرزنجی وتویەتی، “ژنان لە هەمو دنیا بێجگە لە هەندێک وڵات مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام زۆر مافی دیکەیان پێنەدراوە؛ مافی خوێندن، مافی دەربڕینی بیروبۆچون، مافی کارکردن و سەربەخۆیی ئابوری، مافی هەڵبژاردنی چارەنووسی ژیانیان”.
سەنا وتوشیەتی””ئەی کچ، ئەی ژن، لەبیر مەکە تۆ مرۆڤێکیت کە توانای بەدیهێنانی ئاواتەکانت هەیە، مەترسە، چۆک مەدە، چاوت لە ئاسۆی خەونەکانت بێت و ڕامەوەستە، بەڵام لە هەمان کاتدا پشتگیری ژنان و کچان بکە و یارمەتیدەر بە نەک بەربەست”.
سەنا دەڵێت”پشتگیری ژنان و کچان بکە و یارمەتیدەر بە نەک بەربەست. هەر ساتێک و هەر ڕۆژێک کە دەستی کچێک و ژنێک دەگرێت و هانی ئەدەیت بۆ سەرکەوتن، تۆ شکۆی ژنت وەک مرۆڤێک بەرز ڕاگرتووە”